جۆر و گۆڕانەکانی وزە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-05-16:08:00 - کۆدی بابەت: 5160
جۆر و گۆڕانەکانی وزە
فیزیا

جۆر و گۆڕانەکانی وزە ، گۆڕانەکانی وزە ، جۆرەکانی وزە و گۆڕانەکانی ، گۆڕانەکانی وزە ، ئینسکلۆپیدیای زانیاری

ناوه‌ڕۆك

چەمکی وزە

مرۆڤ لە دێر زەمانەوە وزە و سەرچآوە و گۆڕان و بەکارهێنانەکانی ناسیوە، ئەم زانینەی بەکارهێناوە بۆ ئاسانکردنی کارەکانی ڕۆژانەی، لە چآخی نوێدا وزە و سەرچآوەکانی وزە گۆڕانێکی گەورەی بەخۆوە بینی، کە بووە خۆی خێرابوونی چەرخی ئابووری و بەرهەمهێنان و گواستنەوەی بۆ ئاستی پێشکەوتوو، ئیدی چەمکی وزە دەستیکرد بە چەسپین لەو کاتەوەی ئاینشتاین بیردۆزەکەی خستە ڕوو لە ساڵی 1905ز، کە بەم هاوکێشە بیرکارییە دەری بڕی: '' E= mc^2'' کە تیایدا E ئاماژەیە بۆ وزە بە هەموو جۆرەکانییەوە، m ئاماژەیە بۆ بارستایی، هەروەها c ئاماژەیە بۆ خێرایی ڕووناکی، بە شێوەیەکی گشتی وزە بریتییە لە توانای ئەنجامدانی کارێک، چ جا ئەو وزەیە لە تەنێکدا بوو یان لە جووڵاندا.

جۆرەکانی وزە و گۆڕانەکانی

چەندین جۆری وزە هەن کە مرۆڤ لە سەرەتای بوونییەوە ناسیونی و ڕامی کردوون بۆ خزمەتکردنی خۆی، بەهۆیانەوە شارستانییە یەک لە دوای یەکەکان دروست بوون و پێشکەوتوون، لە کاتێکدا وزە لە دەوری مرۆڤدا بەکارهێنراوە وەک ئاژەڵە ماڵییەکانی ڕاکێشان و گواستنەوەی کاڵاکان، پاشان وزەی با بەکارهێنراوە بۆ گواستنەوەی کەشتی و بەلەمەکان.

گرنگترین جۆرەکانی وزە

  • وزەی میکانیکیی پەیوەست بە تەنەکانەوە، کە دابەش دەبێت بۆ جووڵە وزەی دروستبوو لە جووڵەی تەنەکان، هەروەها ماتە وزە کە لە تەنەکاندا هەڵگیراوە، بەهۆی مانەوەی لە شێوەیەکی دیاریکراودا.
  • وزەی کارەبایی دروستبوو لە گواستنەوەی بارگە سالبەکان بۆ لایەنێکی دی، دابەش دەبێت بۆ هەردوو  جۆری وزەی کارەبایی گواستراوە و مت.
  • وزەی گەرمی کە بەهۆی گواستنەوەی گەرمییەوە لە تەنێکەوە بۆ تەنێکی دی دروست دەبێت لە ڕێگای تیشک و هەڵگرتن و بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ.
  • وزەی کارەبایی دورستبوو لە شیبوونەوەی ئەو وزەیەی لە بەندە کیمیاییەکاندا هەیە، بەهۆی تێکشکانی و دروستکردنی بەندی نوێ لە کاتی کارلێکی کیمیایی.
  • وزەی ئەتۆمی کە بەهۆی دابەشبوونی گەرد و پێکهاتەکانییەوە دەبێت.
  • وزەی ئاوی یاخود وزەی هەڵکشان و داکشان کە بەهۆی گواستنەوەی ئاو و بەریەککەوتنی لەگەڵ چواردەورەکەی لە بەرد دروست دەبێت و بەکار دێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.
  • وزەی ڕووناکیی دروستبوو لە تەنە ڕووناکیدەرەکان، وەک خۆر.

گۆڕانەکانی وزە

یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی وزە ئەوەیە کە لە جۆرێکەوە دەگوازرێتەوە بۆ جۆرێکی تر، ئەمە بەشێکە لە پێناسەی وزە کە دەڵێت وزە ون نابێت و پەیدا نابێت، بەڵام لە جۆرێکەوە دەگۆڕێت بۆ جۆرێکی دی.

دیارترین گۆڕآنەکانی وزە

  • وزەی کارۆموگناتیسی و کارەبایی - وزەی دەنگ و ڕووناکی لە تەلەفزیۆن و ڕآدیۆدا.
  • وزەی کیمایی لە سووتەمەنی ئۆتۆمبێلدا - بۆ جووڵە وزە و گەرمی.
  • وزەی کارەبایی لە پانکەدا - بۆ جووڵە وزە و گەرمی.
  • وزەی ڕووناکی لە خۆردا - وزەی کیمایی لە کاتی کرداری ڕۆشنەپێکهاتنی ڕووەک.
  • وزەی کارەبایی لە گەرمکەرەوەکان - وزەی گەرمی.
  • وزەی کیمایی لەو گەرمکەرەوەیی کە بە نەوت و گاز ئیش دەکات - وزەی گەرمی.
  • ماتەوزە لە کاتی کەوتنە خوارەوەی تەن - جووڵە وزە.
  • وزەی گەرمی و ڕووناکی کە لە خۆرەوە دەردەچێت - وزەی کارەبایی کاتێک بەر پلاتفۆرمەکانی وزەی خۆر دەکەوێت.


سەرچاوەکان



4722 بینین